سەردانی تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و پاکستان بۆ ئیسلام ئاباد
تشرینی یهکهم 11, 2021 10:26 Asia/Tehran
تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان گەییشتە «ئیسلام ئاباد».
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان بە سەرۆکایەتیی «ئەحمەد ئەمیر ئابادیی فەراھانی» بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی گەییشتە «ئیسلام ئاباد».
تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران بە پێی بانگێشتنی سەرۆکی تاقمی دۆستایەتیی پاکستان و ئێران سەردانی «ئیسلام ئاباد»ی کردووە.
«سەیید موحەممەد عەلی حسەینی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان و «سەردار نەسروڵڵا خان درشەک» نوێنەری ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان لە فڕگەی نێونەتەوەیی «ئیسلام ئاباد» پێشوازییان لە سەرۆک و ئەندامانی تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران کرد.