تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 21:57 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ستراتژیای ئێران یەکگرتنە لە جیھانی ئیسلام دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ستراتژیای ئێران یەکگرتنە لە جیھانی ئیسلام دا.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ڕۆژانی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(ص) و ئیمامی جەعفەری سادق(ع) و ھەروەھا حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن وتی: ستراتژیای ئێران وەحدەت و یەکگرتنە لە جیھانی ئیسلام و ستراتژیای دوژمن دووبەرەکی نانەوە.

وتیشی: پێغەمبەر نازداری ئیسلام و ماڵباتەکەی ھێمای بەکگرتنن لە جیھانی ئیسلام و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ھەر کەسێک بزانێ و نەزانێ ئەگەر ھەنگاوێک دژی یەکگرتن ھەڵێنێت، لایەنی دوژمنی گرتووە.

ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەمووان دەبێ ھەوڵ بدەین کە یەکگرتن لە نێو تاک تاکی گەلی موسڵمانی ئێران بە ھەموو ھۆزو ئایینزا جۆربەجۆرەکانیەوە بپارێزرێت، وتیشی: ئەم بابەتە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک تاکتیک بەڵکو ستراتژیایە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەمە بە واتای تێکەڵ کردنی تەواوی ھۆزو ئایینزاو بیروڕاو زاراوەکان نییە، بەڵکو بە واتای خۆبواردن لە دووبەرەکی و ڕوانگەیەکی ھاوبەش بەرامبەر بە ستراتژیای کۆماری ئیسلامی واتە پێشکەوتنە.

سەرپەیڤ