تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • ڕێزگزتنی میوانانی کۆنفرانسی یەکگرتنی ئیسلامی لە ئیمام خومەینی(رە)

میوانانی بیانیی بەشداری سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی، ڕێزیان لە پلەی بەرزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و کۆمەڵێک لە زانایانی ١١ وڵاتی ئیسلامی ھاوڕێ لەگەڵ میوانانی بیانیی بەشداری سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی بە دروشمی «یەکگرتنی ئیسلامی ،ئاشتی و خۆبواردن لە لێک دابڕان و ناکۆکی لە جیھانی ئیسلام» ڕۆژی چوارشەممە ڕێزیان لە پلەی بەرزی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.

بەشدارانی ئەم ڕێ و ڕەسمە وێڕای دانانی تاجە گوڵینەو دادانی فاتێحا ڕێزیان لە پلەی بەرزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.

سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە ٢٧ی ڕەزبەرەوە ھاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن دەستی پێکراوەو ھەتا ٢ی خەزەڵوەریش بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ