تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 13:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران: پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عەرەبستاندا دامەزراوە

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران ڕایگەیاندووە: پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ عەرەبستاندا دەستی پێ کراوەو یەکەم پاپۆڕی ھەڵگری کەل و پەلی ئێرانی لە بەندەرێکی عەرەبستاندا لای داوە.

«موحەممەد لاھوتی» سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ ھەواڵنێری ئێران پرێس وتیشی: دیارە ھەڵس و کەوتی سیاسی شوێن لە سەر ڕەھەندی ئابوورییش دادەنێت و کەم کرانەوەی ئاڵۆزییەکان چالاکیی زیاتریشی لە بازاڕەکانی گردوپەڕدا بەدواوە دەبێت.

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران جەختی کرد: ھەڵبەت لە بارەی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، پەیوەندیی بانکی و بازرگانی ھێندێک گرفتی لەبەردەم دا بووە کە چارەسەر دەکرێت و لە داھاتوویەکی نزیک دا پەرە سەندنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ شتێکی نامسۆگەر نابێت.

لاھوتی وتیشی: ھەڵبەت لەوە ئەچێ لە ماوەی مانگەکانی داھاتوودا ئاسەواری بایکۆتەکان بەرەو کاڵ بوونەوە بڕۆن و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر ببێت.

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران ھاوکات وتیشی: ھەڵبەت دیارە دەبێ پێدوویستیی بازاڕەکانی دراوسێش ناس بکرێت، بۆ وێنە بۆ وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان کەل و پەلی کشت و کاڵ، خۆراکی ئامادە ڕەوانە دەکرێت، بەڵام ھەناردە کردن بۆ وڵاتێکی وەکو پاکستان لەوانەیە جیا لەم کەل و پەلانە کاڵای ھەوێنی و پترۆکیمیاشی لەگەڵدا بێت.

سەرپەیڤ