کاردانەوەی شەمخانی بە هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی
تشرینی دووهم 07, 2021 11:16 Asia/Tehran
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تویتێکدا کاردانەوەی نیشاندا بە هەوڵی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی عێراق .
شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نووسی: هێرش بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق فیتنەیەکی نوێیە کە ئەبێ شوێن پێی لە ژووری بیری وڵاتانی بیانی بگیردرێت کە لە ساڵانی پێشەوە بە دروست کردن و پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان و داگیر کردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی، دژایەتی و ئاژاوە و ناسەقامگیری، هیچ دەستکەوتێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبووە.