تشرینی دووه‌م 11, 2021 21:55 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: دەنگی نەرێنیی ئەلجەزایەر بە ئەندامەتیی ڕژێمی زایونی لە یەکێتیی ئەفریقیا بایەخمەندە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، دەنگی نەرێنیی ئەلجەزایەر بە ئەندامەتیی ڕژێمی زایونی لە یەکێتیی ئەفریقیا جێگای ڕێزە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ «ڕەمەزان لەعامەرە» وەزیری دەرەوەی ئەلجەزایەر سەبارەت بە ڕەوتی پەیوەندیی دوو لایەنەو پرسی جێگای سەرنجی ھەردووک وڵاتەکە لە بواری ناوچەیی و نێونەتەوەیی وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژانەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دەنگی نەرێنیی ئەلجەزابەر بە ئەندامەتیی ڕژێمی زایونی لە یەکێتیی ئەفریقیا، ئەو ھەنگاوەی ئەلجەزایەری بە جێگای ڕێز زانی و وتیشی: ئەلجەزایەر بە گوێرەی تەگبیرو لۆژیک جوڵاوەتەوەو ئەم ھەنگاوەتان و ھەروەھا ھەڵوێستی گونجاوی ئەلجەزایەر لە گەڕانەوەی ھەمیسانی سووریا بۆ یەکێتیی عەرەب جێگای ڕێزە.

ھەردووک لا ھەروەھا لەم وتووێژەدا ڕەوتی پەیوەندیی سیاسی و پەرلەمانیی نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و ئەلحەزایەریان بە ئەرێنی و سازندە نرخاندو وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی لیبیش جەختیان لەوە کردەوە کە، ئاڵنگارییەکانی لیبی بە ئامادە بوونی تاقمە لیبیاییەکان و بەبێ دەستوەردانی بیانی چارەسەر بکرێت.

سەرپەیڤ