تشرینی دووه‌م 16, 2021 08:51 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی توییتێری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە بارەی دیدارو وتووێژی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، بە بڵاو کردنەوەی توییتێک دیدارو وتووێژەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕوون کردەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: لە دیدارێکی گەرم و گوڕو دۆستانەدا لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتین کە سەبارەت بە نەخشەڕێگایەکی درێژماوە بۆ پەرە پێ دانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ھەوڵ بدەین.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە درێژەدا نووسیویەتی: لە میوانداری کردنی «مەولوود چاووش ئوغلو»ی برام گەلێک خۆشحاڵم.

وەزیری کاروبری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، لە بارەی بابەتگەلی ناوچەیی لەوانە ئەفغانستانیش بیروڕامان گۆڕییەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە توییتەکەی دا ئەوەشی نووسی کە، بۆ بەرز کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا بە ھیچ ئاستێکەوە بەرتەسک نابمەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ