تشرینی دووه‌م 30, 2021 02:40 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی «باقڕیی کەنی» لە بارە دانوستانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان: ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بەرجام تاوتوێ کرا

«عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی دەستپێکی دانیشتنی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی ئێران وتی: لەم دانیشتنەدا باسی ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بەرجام و ڕوانگەی ھەرکام لە ئەندامان سەبارەت بە ئاسۆی دانوستانەکان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی دوشەممە لە سەر سێ شەممەی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» سەرۆکی شاندەکەی ئێران لە کۆتایی کۆبوونەوەی دەستپێکی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی دژی گەلی ئێران، وتی: ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتیی نوێنەری یەکێتیی ئەورووپاو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپا کراو بەشداران ڕوانگەکانی خۆیانیان لە بارەی ھەردووک بابەتەکەوە دەربڕی.

وتیشی: شاندەکەی ئێران لەم دانیشتنەدا جەختی لەم خاڵە کردەوە کە ھۆکاری سەرەکیی ھەل و مەرجی ئێستا کرداری ئەو وڵاتەیە کە بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکەو بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو بە پێچەوانەی یاساو داب و نەریێتە نێونەتەوەییەکان، بایکۆتەکانی پێشووی گەڕاندەوەو بگرە بایکۆتی تازەشی بە سەر گەلی ئێراندا سەپاند.

باقڕی وتیشی: لە ئ ەنجام دا بڕیار درا کە یەکەم پرسی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بکرێتە فەرمانی کاری بەرایی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام و ھەر لەم ئاراستەیەدا بڕیاریش درا بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە کارگروپی تاوتوێ کردنی پرسی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی نایاسایی و ستەمکارانەی دژی گەلی ئێران دەست بە کارەکانی بکات.

سەرپەیڤ