فەرماندەی ھەوافەزای سپای پاسداران: ھێزی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران پاوەجێ و ناوازەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403049-فەرماندەی_ھەوافەزای_سپای_پاسداران_ھێزی_موشەکی_و_بەرەڤانیی_ئێران_پاوەجێ_و_ناوازەیە
فەرماندەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆکە ئاسایشت و ھێزی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران پاوەجێ و ناوازەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • فەرماندەی ھەوافەزای سپای پاسداران: ھێزی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران پاوەجێ و ناوازەیە

فەرماندەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆکە ئاسایشت و ھێزی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران پاوەجێ و ناوازەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرداری سەرتیپی پاسدار «ئەمیر عەلی حاجی زادە» فەرماندەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی  ڕۆژی سێ شەممە لە شارستانی بیجاڕی سەربە پارێزگای کوردستان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاسایشتی و ھێمنایەتی و سەقامی ئێستا لە وڵات دا لە سای خوێنی پاکی شەھیدان دایە، وتیشی: ئەمڕۆ ئاسایشت و دەستەڵاتی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران پاوەجێ و نەگۆڕو ناوازەیە.

فەرماندەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی لەو.ەش کردەوە: لە ئێستادا توانایی موشەکی و بەرەڤانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران چقڵی چاوی دوژمنانەو بووەتە ھۆی تۆقینیان.