خەتیب زادە: شاندەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403123-خەتیب_زادە_شاندەکان_لە_ڤییەنا_فەرمان_لە_حەسانگەکەی_سەرۆک_وەزیرانی_ڕژێمی_زایونی_وەرناگرن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: شاندە دانوستانکارەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: شاندەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: شاندە دانوستانکارەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا دوابەدوای وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو جەختی «نەفتالی بنێت» لە سەر ڕاگیرانی دانوستانەکانی ئێستای ڤییەنا نووسی: بە پێشەوەچوونی دانوستانەکان لە ڤییەنا، ڕژێمی ئیسرائیل جارێکی تر بیچمی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کردو خوازیاری ڕاگیرانی خێرای دانوستانەکان بوو.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: شتێکی سەیر نییە ڕژێمێک کە دەرکەوتنی لە سەر بنەمای شەڕو ئاڵۆزی و تیرۆر بووە بەردەوام ڕقی لە وتووێژو دانوستانە.

«نەفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا داوای کۆتایی ھاتنی خێرای دانوستانەکانی ڤییەنای کرد.