ئیسلامی: کە بایکۆتەکان ھەڵگیران بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێی داگرت: بایکۆتەکان دەبێ ھەڵگیرێن ھەتا بە گوێرەی چوارچێوەکان بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین.
«موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە کاتی سەردانی بیست و دووھەمین پیشانگای دەستکەوتەکانی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیاو ھونەری بازاڕ وتی: ناحەزانی ئەم گەلە، بە دیاریکراوی زایونییەکان بەردەوام ھەوڵ دەدەن بە ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و درۆودەلەسە، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی توشی شڵەژان بکەن.
ئیسلامی وتیشی: لە سەر ھەوڵی کارای خۆمان ھەروا بەردەوام دەبین ھەتا پەڵپ و بیانوو بۆ کەس نەمێنێتەوەو ئەوە پاسا نەداتەوە کە بایکۆتەکان دەبێ بمێننەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی کاریگەریی گرینگ و بەربڵاوی لە بواری پزیشکی، تەندروستی، ژینگە، کشت و کاڵ و پیشەی جۆربەجۆر ھەیە.
«ئیسلامی» لە بارەی شوێن دانانی پۆزیتیڤی دەستکەوتە ناڤۆکییەکانی ئێران، لە بەشی کشت و کاڵیش دا وتی: بەشێکی ھەرە گرینگی بواری کشت و کاڵ دەتوانێ لە ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە بارستایی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە ئاو، خاک و تۆ، یارمەتیی باڵای تەندروستی، باش بوونی کوالیتە، پێکھێنانی مەزرایەکی بەپیت بە بارستاییەکی بەرزو بەرھەمی ئابووریی زۆرەوە بدات.