کانونی یه‌که‌م 23, 2021 09:35 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان چاویان بە یەکتر کەوت و لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنەو پەرلەمانی جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «غەفاراوا»  سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی «سواپ گاز»ی تورکمەنستان لەگەڵ ئازەربایجان لە ڕێگای خاکی ئێرانەوە لە دیداری سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە «عیشق ئاباد» وتی: لە یەکەمی ژانویەی ساڵی داھاتووەوە گواستنەوەی گازی تورکمەنستان بۆ کۆماری ئازەربایجان لە ڕێگای خاکی ئێرانەوە دەست پێ دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان سەردانەکەی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ باکووی بۆ داھاتووی پەیوەندییەکانی دوو وڵات بە گرینگ نرخاندو وێڕای ئاماژە کردن بۆ خاڵە ھاوبەشە مێژوویی، ئایینی و کلتووریییەکانی دوو وڵات پێی داگرت: ئێران لە ڕیزی ئەو یەکەم وڵاتانە بوو کە لە ساڵی ١٩٩١ دا سەربەخۆیی کۆماری ئازەربایجانی بە فەرمی ناسی و لەگەڵ وڵاتەکەماندا پەنیوەندیی دیپلۆماسیانەی دامەزراند.

ھەرلەدیدارەکەدا «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش وتی: ئێمە مکوڕین لە سەر ئەوەی کە لە تەواوی بوارەکاندا ھاوکارییەکانمان پەرە پێ بدەین و لە بواری جۆربەجۆردا پەیوەندییەکانمان پتەوترو قوڵتر کەینەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەرلەمانەکانی دوو وڵات دەتوانن ڕۆڵێکی کارا لەم بوارەدا بگێڕن وتیشی: ئێران ئامادەی ئەوەیە لە بووژاندنەوەو بنیاتنانەوەی سەرزەوییە ڕزگار کراوەکانی کۆماری ئازەربایجان ئامادە بوونێکی چالاکانەی ھەبێت.

سەرپەیڤ