کانونی دوھەم 03, 2022 18:31 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمار رەییسی : قوتابخانەی سەردار سولەیمانیی نە بە تیرۆر لە بەین دەچێ و نە بە موشەک

سەرۆک کۆماری ئێران گوتی : کەسایەتی سەردار سولەیمانی ئەوەندە گەشەی کرد کە ئێستا ئەو وەک گەلێک و قوتابخانەیەک ناوی دەبرێ و ئەم قوتابخانەیە نە بە تیرۆر لە بەین دەچێ نە بە موشەک .

سەید ئیبراهیم رەییسی ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی دوهەمین ساڵهاتی سەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانیی کە لە نوێژگەی تاران بەڕێوەچوو گوتی : ئەگەر کەسایەتیی کەسێک گەشەی کرد ئیتر تەنیا کەسێکی حەقیقی نیە ، بەڵکوو گەشەی وجوودیی ، ئەو دەکات بە کەسێک کە وەک گەلێک و قوتابخانەیەک ناوی دەبرێ . ئەم قوتابخانەیە نە بە تیرۆر لە بەین دەچێ نە بە موشەک .

رەییسی گوتیشی : سەردار سولەیمانی دیپلۆماتێکی بەهێز و مەیداندارێک بوو کە باش دەروەشا .

قەیس خەزعەلی سکرتێکی گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراقیش ئەمڕۆ لە رێوڕەسمەکەی تاران دا گوتی : ئەمڕۆ یادی شەهیدانێک دەکەینەوە کە بەسەر تەکفیر و تیرۆریسم دا سەرکەوتن .

زێنەب سولەیمانی کچی سەردار سولەیمانییش لەو رێوڕەسمەدا گوتی : دوژمن بە هەر درۆیەک کە بیکات و هەر پیلانێک ئەنجامی بدات ، خەڵک سەربازی خۆیان دەناسن و حاجی قاسم ئێستاش لە دڵی گەلی ئێران دا زیندوویە .

سەرپەیڤ