کانونی دوھەم 05, 2022 17:38 Asia/Tehran
  • مەترانی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران: سەردار سولەیمانی ئاڵاھەڵگری ئاشتی و دادگەری بوو

مەترانی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران،سەرداری شەھید«قاسم سولەیمانی»ی بە ئاڵاھەڵگری ئاشتی و دادگەری و یارمەتی دانی خەڵک زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەبوە سەرکیسییان» مەترانی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێمە لە ئێراندا ھەست بە ئەوھوەنی و ئاسایشت دەکەین، وتیشی: گەرچی ئێمە وەکو کریستییان لە ڕیزی کەمینە ئایینییەکانی ئێرانین، بەڵام دەوڵەت ئاوا ھەستێکمان تیادا بەدی ناھێنێ و ئەمەش بابەتێکی ھەرە گرینگەو دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خۆمان بە شارومەندی پلە یەک یزانین و بەڵگەشمان بەشداری کردن لە دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار سولەیمانییە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی شوێنکەوتووانی ڕاستەقینەی ئایینەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی ھەوڵ دەدەن و ئێمەش ھەوڵ دەدەین کە یە شوێنیاندا بکەوین، وتیشی: بە داخەوە ھێندێک کەس بەرامبەر بە فێرکارییەکانی پێغەمبەران خەمساردن و ڕوودانی شەڕ لە جیھانیش ھەر شوێنھاتی وەھا کردرێکە.

مەترانی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» ئاڵاھەڵگری ئاشتی و دادگەری و یارمەتی دانی خەڵک بوو، وتیشی: بەڕێزی لە ھەمبەر تاقمە تەکفیرییەکان لە سووریا پاڵپشتی کریستییانەکان بوو شان بە شانیان بەگژ دوژمن دا دەچووەوە.

سەرپەیڤ