کانونی دوھەم 11, 2022 21:10 Asia/Tehran
  • جەختی میری قەتەر لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران

میری قەتەر لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندیی نێوان ھەردووک لاو پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری پرسی ناوچەیی و دوو قۆڵی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی قەتەر و لە دووھەمین وێستگەی گەشتەکەی بۆ دوو وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس لە دەوحەدا بەسەر دەبات، ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ «شێخ تەمیم بن حەممەد ئالی سانی» میری دەوڵەتی قەتەر دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارەکەدا وێڕای گەیاندنی سڵاوی «سەیید ئیبراھم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران، دوایین گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندیی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری سیاسی، ئاسایشتی و بازرگانی و ئابووریی لێک دایەوەو لە سەر پەرە پێ دانی بەستێن و بارستاییەکانی ئێستای نێوان ھەردووک لا پێی داگرت.

«شێخ تەمیم بن حەممەد ئالی سانی» میری دەوڵەتی قەتەریش لە دیدارەکەدا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لاو ھەروەھا ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری کاروباری ناوچەکە، ھۆگریی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان خستە بەر سەرنج و جەختی لە سەر کرد.

 

سەرپەیڤ