کانونی دوھەم 21, 2022 09:57 Asia/Tehran
  • ڕەییسی لە نێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ: ڕەمزی موسڵمان بوون لە خۆڕامان و ئەرکناسی لە ھەمبەر خەڵکە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەنێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ، مزگەوتەکانی بە ماڵەکانی خوداوەند لە ڕووی زەوی شوبھاندو وتی: مزگەوتەکان کارکردی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییان ھەیەو جیا لە لەخۆڕامانی مرۆڤ و پەیوەندی لەگەڵ خودا پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی موسڵمانانیش ھەر لە نێو مزگەوتەکاندا پێک دێت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لەڕەوتی سەردانەکەی مۆسکۆی بە پێی بانگێشتنی «ڕاویل عەینۆددین» سەرۆکی ئەنجومەنی موفتییەکانی ڕووسیا» بە نێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ ئامادە بوو لەگەڵیاندا دیدارو وتووێژی کرد.

ڕەییسی لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوەی وا ئەمڕۆ لە ڕووی گەندەڵی و نائاکاری لە دنیادا ھەیە دەربڕی ئەوەن کە مرۆڤ خودای لەبیر چووەتەوە، وتیشی: حەفتا ساڵ ستەم و چەوساندنەوە دژی جەماوەری فەلەستین و پتر لە بیست ساڵ قەڵاچۆی خەڵکی ئەفغانستان دەرەنجامی سییاسەتی بەبێ مەعنەوییەت و ئاکارە.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی مەعنەوییەت بۆ موسڵمانان وتیشی: دڕندەکاریی تەکفیرییەکان لە سووریا، عێراق، ئەفغانستان و یەمەن بە ئاڵای ئیسلامەوە دەکرێت، لە کاتێکدا کە ئەم کارە بە پیلان و پاڵپشتیی ئەمریکاو زایونییەکان ئەنجام دەگرێت.

بەڕێزی لە نێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ وێڕای ئاماژە کردن بە دیدارەکەی لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێمە لە زۆر ڕووەوە خاڵی ھاوبەشمان ھەبوو، ھەردووک وڵات بە دووی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکارییە دوو قۆڵیەکان بووین.

سەرپەیڤ