پێویستیی پەرە پێ درانی ھاوکاریی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئێران و عێراق دا
سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق لە سەر پێویستیی ھاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئێران و عێراق پێی داگرت.
«یەحیا ئالی ئیسحاق» سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق وتی: لە ھەل و مەرجی تازەی عێراق و لەپ ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە وای ھەڵدەگرت کە لەمەڕ لێکدانەوەی ڕەوشتی ئێستای پەیوەندیی ئابووریی دوو وڵات و ھاوکارییەکانی داھاتوو لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ھێندێک دانوستان بکرێت، ھەر بۆیە دوو شاندی بازرگانی و ئابووری لە ئێرانەوە ڕەوانەی عێراق کرا.
سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق لە بارەی ناردنی شاندی بازرگانی بۆ ھەرێمی کوردستانیش وتی: شاندێکی داگری نزیکەی ٦٠ کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان و بازرگانیی ئێران سەردانی ھەولێری ھیەرێمی کوردستانیان کرد کە ھاوکات لەگەڵ سەردانی ئەم شاندە بۆ ھەولێر دووھەمین کۆبوونەوەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراقیش بەرپا کرا.
سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق لە بارەی ڕادەی ھەناردەی کەل و پەلی ئێرانی بۆ عێراقیش وتی: ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ٩ مانگی ئەمساڵی ١٤٠٠ د ا ٦ ملیاردو ٧٨٠ ملوێن دۆلار یووە کە لە چاو ئەو ماوە ھاوچەشنەی لە ساڵی ١٣٩٩ دا گەشەیەکی لەسەدا ١٤ پیشان دەدات و بەھیواین ھەتا کۆتایی ئەمساڵ بە ١٠ ملیارد دۆلار بگات.