رەییسی بۆ ئەردۆغان : ئێران تێڕوانینی درێژماوە و ھەمە لایەنەی بۆ پێوەندی و ھاریکاریی لە گەڵ تورکیادا ھەیە
سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران تێڕوانینی درێژماوە و ھەمە لایەنەی بۆپێوەندی و ھاریکاریی لە گەڵ تورکیادا ھەیە.
رەییسی لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بە پتانسێلەکانی گەشەی پێوەندیی و ھاریکاریی تاران - ئانکارا لە بواری دوو قۆڵی و ناوچەیی گوتیشی ، ئێران پێشوازی دەکات لە پلانداڕشتن بۆ ھاریکاریی ستراتژیک لە گەڵ تورکیا .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان وەک تاکە رێگای دابین بونی ئاسایش و سەقامی پاوەجێ لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچەکە.
سەرۆکی تورکیاش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بەوەی کە پێرستێکی لە ھاریکاریی ئابووری بۆ بەھێزکردنی پێوەندی لە گەڵ ئێران ئامادە کردووە ، ھۆگریی خۆی بۆ سەردانی تاران دەربڕی .
سەرۆکی تورکیا ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر ھاوڕێیی کردنی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە .