شوبات 04, 2022 12:22 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، هێزی ناس کردن و  ویستی لێبڕاوانە دوو تایبەتمەندیی هەڵکەوتەو سەرمەشق چێکەری لە حەزرەتی حەمزەدا

وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کارگێڕانی کۆبوونەوەی حەزرەتی حەمزە(ع) کە لە بەرواری 25ی ژانویە بەرپا کرا بوو، بەیانیی دوێنێ پێنج شەممە لە شوێنی بەرپا کرانی کۆبوونەوەکە لە قوم دا بڵاو کرایەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لەو دیدارەدا وێڕای سوپاسبێژی بۆ بەرپاکرانی کۆبوونەوەی یادی حەزرەتی حەمزەی مامی بەڕێزی پێغەمبەری سەردار(س خ)، سەرچاوە زانستی و توێژینەوەییەکانی ئەم کۆبوونەوەیەی بە بەستێنێکی لەبار زانی بۆ کولتور چێکردن و بە سەرمەشق کردنی ئەو کەسایەتیە مەزنەی ئیسلام و وتی: سەرباری ڕۆڵی هەڵکەوتەی جەنابی حەمزە لە مێژووی ئیسلام و بە تایبەت لە کۆچ کردن لە مەککەوە بۆ مەدینەو بوێرییەکانی لە شەڕی دژی کافران، کەچی ئەم کەسایەتییە بایەخمەندە بە نامۆیی ماوەتەوە، دیارە دەبێ لە ژیانی ئەم بەڕێزەو سەحابە هەڵکەوتەکانی دیکەی پێغەمبەر کە بە نەناسراوی ماونەتەوە لەوانە عەممار، سەلمان، میقدادو جەعفەری کوڕی ئەبی تالیب لە بواری هونەری و نومایشی دا وێنەو نمونەی پێویست بخرێتە بەرچاو.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئامانجی پێغەمبەری سەرداری لە ڕاسپاردنی ئافرەتانی مەدینە بۆ شین گێڕان و لاواندنەوە دوای شەهید بوونی حەزرەتی حەمزەو ناساندنی وەکو سەییدی شوهەدا بۆ سەرمەشق چێکردن لەم کەسایەتییە بوێرو لە خۆبردووە بۆ تەواوی دێروک و هەموو موسڵمانان گێڕایەوەو وتی: دوو هەوێنی گرینگی سەرمەشق چێکەر لە جەنابی حەمزەدا واتە «هێزی ناسین» و «خواستی هێزمەندو ویستی لێبڕاوانە»ی بەڕێزییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕیوایەتێک لە ئەمیری موئمینان(ع)،حەزەرتی حەمزە(ع)ی بە نمونەیەکی بڕودارانی ڕاستبێژ بەرامبەر بە پەیمانی ئیلاهی زانی و وتی: ناوەندە حەوزەوییەکان و دام و دەزگا بانگخوازەکان هەوڵ بۆ گۆشکردنی کەسایەتیگەلێک بدەن کە نومنەی مەعاریفی ئیلاهی و ئەحکامی ئیلاهی بن، چونکو وەها کەسایەتی گەلێک دەتوانن کۆمەڵگا لە کاتی هەستیاردا ڕزگار کەن و بە بوونیان پێکهاتنی شارستانیەتی ئیسلامی سەر دەگرێت.

سەرپەیڤ