شوبات 06, 2022 12:17 Asia/Tehran
  • رەییسی لە پێوەندی تەلەفونی لە گەڵ کازمی : عێراق لە سیاسەتی گەشەی پێوەندییە هەمەلایەنەکانی ئێران دا پێگەیەکی بەرزی هەیە

سەرۆک کۆمار رەییسی وتی: عێراق لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی گەشەی پێوەندییە هەمەلایەنەکانی ئێران دا پێگەیەکی بەرزی هەیە.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵات هەمیشە لە لایەن ئێرانەوە داکۆکی کراوەتە سەری، وتی: عێراق لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی ئێران واتا پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچە، پێگەیەکی بەرزی هەیە.

رەییسی وتیشی: هیوادارین ڕەوتی پێک هێنانی پێکهاتەی سیاسی لە عێراق لە ڕێگای یەکگرتووییەوە بڕواتە پێشەوە بۆ ئەوەی پێشکەوتنی زیاتری خەڵکی عێراقی بەدواوە بێت.

سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە: حکومەتێکی دەسەڵاتدار و ڕێک و پێک و هەروەها کۆمەڵگایەکی بەهێز و یەکگرتوو لە عێراق هەمیشە لە لایەن ئێرانەوە داکۆکی کراوەتە سەری.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: کێشەکانی ناوچەکە ئەنجامی زێدەخوازییەکانی ئەمریکایە و ئەگەر ئەوان بە جیدی لە ناوچە بڕۆنە دەرەوە، وڵاتانی ناوچەکە ئاشتی و ئاسایش بۆ خۆیان دابین دەکەن.

 رەییسی هەروەها وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە تا گەیشتن بە ئەنجام، درێژە بە دانوستان بدات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم وتووێژەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئابووریی لە گەڵ ئێران بۆ عێراق زۆر گرینگە، وتیشی: بەغدا لە سیاسەتی پێوەندی لە گەڵ دراوسێیەکان پێشوازی دەکات وهیوادارین ئاستی هاوکاری و پێوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر گەشەی پێ بدرێت.

سەرپەیڤ