ھاواری «اللە اکبر» لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە
ھاواری «اللە اکبر» بە بۆنەی چل و سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی و لە سەروبەندی بەرپاکرانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات دەنگی دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ئێوارەی ٢١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران بە ئامادە بوون لە سەر بانی ماڵەکانیان جەختیان لە پاراستنی شۆڕش و دەستکەوتە مەزنەکانی ئەم ڕووداوە شکۆمەندە کردەوە.
ھاوکات لەگەڵ ھاواری «اللە اکبر» لە زۆرێک لە مەسدانەکانی شارەکاندا، ئاھەنگی چراخانیش بە بۆنەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دەیەی فەجر لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوە چوو.
جەماوەری تارانیش بە ھەڵدانی ھاوکاتی دروشمی «اللە اکبر» ھاودڵی و ھاوڕێیەتی و یەکگرتوویی خۆیانیان پیشان داو بە بۆنەی ڕێزنان لە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان ئەمشەویش ھەر مەیدانە سەرەکییەکانی شارو سەیرانگە گەورەکانی پێتەخت ئاھەنگی چرخانی و تیشک ھاویشتن بە خۆیانەوە دەبینن.