شوبات 13, 2022 14:43 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی ئێران سبەینێ سەردانی پاکستان دەکات

وەزیری نێوخۆی ئێران بە پێی بانگێشتنی ھاوتای پاکستانیی خۆی سبەینێ دووشەممە سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «شێخ ڕەشید ئەحمەد» وەزیری نێوخۆی پاکستان سبەینێ دووشەممە لە بنکەی ئاسمانیی «نوورخان» لە «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆی ئێران و شاندەکەی یاوەری پێشوازی دەکات.

وەزیری نێوخۆی ئێران بڕیارە  لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی پاکستان لەوانە سەرۆک وەزیران و وەزیری نێوخۆ دیدار بکات.

دیدارەکەی نێوان «ئەخمەد وەحیدی» لەگەڵ «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان سبەینێ ئەنجم دەگرێ.

ھەروەھا لە دیداری وەزیرانی نێوخۆی ئێران و پاکستان بابەتگەلێکی پەیوەست بە ھێزمەند کرانی بەڕێوەبەرایەتیی سنوورەکان و بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی زیندانییەکان وتووێژیان لەسەر دەکرێت.

سەرپەیڤ