شوبات 18, 2022 10:03 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتە چەواشەکراوەکان لەمەڕ دانوستانەکانی ڤییەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بیەرامبەر بە بڵاو یوونەوەی ڕاپۆرتە چەواشەکراوەکان لەمەڕ دانوستانی ڤییەنا، پێی داگرت: ڕێککەوتنی یەکجاری لەمەڕ دەرکرانی مۆڵەتی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتێکی بێ سەرچاوەی چەواشە کراو کە خەریکی دەنگۆ ساز کردنە، زۆر جیاوازە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» لە توییتێردا بە دەربڕینی ئەمەی کە بڵاو بوونەوەی زانیاریی ھەڵە لە قەواخی ڕاگەیاندنی میدیایی دا کارێکی مەترسیدارە، وتیشی: بە نزیک بوونەوە لە ڕۆژانی کۆتایی دەبێ چاوەڕوئانی چەواشەکاریی زیاتریش بین.

جێگای ئاماژەیە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەم دواییەدا بە بانگەشەی دەست ڕاگەییشتنی بە بەڵ١گەیەکی ٢٠ لاپەڕەیی لە بارەی ڕێککەوتنی ڤییەنا باسی ڕوون بوونەوەی ئەو ھەنگاوانەی کرد کە ھەردووک لا لە قۆناغی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکەدا دەبێ ھەڵیبگرن.

ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا بە تەوەرەی ھەڵگیرانی بایکۆتی ستەمکارانەو نایاسایی دژی ئێران دوای نسکۆیەکی کورت بۆ بڕیاردانی سیاسی لە ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی فڤریە دەستی پێ کراوەتەوە.

سەرپەیڤ