شوبات 22, 2022 17:43 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پەیوەندییەکانی تاران و ئەلجەزیرە دەکرێ زیاتریش پەرە بستێنێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەلجەزیرە پێی داگرت: بە سەرنجدانی خواست و لێبڕانی سەرکردەکانی دوو وڵات، پەیوەندییەکانی تاران و ئەلجەزیرە دەکرێ لە بواری دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی زیاتریش پەرە بستێنێ.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی شەشەمین کۆگەی سەرکردەکانی وڵاتانی بنێری نەوت لە قەتەر، لە دیدار لەگەڵ «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایر وێڕای ستایشی ورەی شۆڕشگێڕانەو خۆڕاگریی جەماوەری ئەلجەزیرە لە بەرامبەر زێدەخوازیی کۆڵۆنیالیستان وتی: مێژوو شایەتی ئەوەیە کە خۆڕاگری و ڕاوەستانی گەلان لە ھەمبەر پاوانخوازان دا ئەنجامی ھەبووە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە ھەر شوێنێکی ناوچەکەدا کە ناھێمنی دەبینین، دەتوانین شوێنپەنجەو ئاسەواری ئامادە بوون و دەستوەردانی بیانییەکان بە تایبەت ئەمریکییەکان ببینین، ھەر بۆیە ڕێگاچارەی بنەمایی نەھێشتنی گرفت و ناھێمنییەکانی ناوچەکە بڕینی دەستی ئەمریکاو بیانییەکان لە ناوچەکەیە.

ڕەییسی ھەروەھا لە ھەڵوێستی حەق خوازانەی ئەلجەزایەر لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی و لە بوارەکانی دیکەش ڕێزی گرت و وتی: دژایەتیی ئەلجەزایەر لەگەڵ بەردەوامیی ئەندامەتیی ڕژێمی زایونی وەکو ئەندامی چاودێری یەکێتیی ئەفریقیا ھەنگاوێکی بایەخمەندە لە ئاراستەی داکۆکی لە مافی گەلی چەوساوەی فەلەستین و ئارمانجی ئازادیی قودس.

«عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایریش لە دیدارەکەدا وێڕای ھۆگری دەربڕین بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا، وتی: دەبێ خواستی سەرکردەکانی دوو وڵات بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکان بەرەو ھەموو ئاستێکی کارگێڕیی وڵاتەکانمان ھەڵکشێ ھەتا بارستایی ھاوکارییەکان ھەرچی خێراتر بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی حەق خوازانەو داکۆکیکارانەی ئەم وڵاتە لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە مافی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین، تیشکی خستە سەر دژایەتیی ئەلجەزیرە لەگەڵ بەردەوامیی ئەندامەتیی ڕژێمی زایونی وەکو ئەندامی چاودێری یەکێتیی ئەفریقیا کە بووە ھۆی ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی ئەو ڕژێمەو وتیشی: ئەلجەزایەر سەرباری ئەوەش کە ئەو ھەڵوێستە حەق خوازانەیە لە سەری گران کەوتووە، بەڵام بەو پەڕی ھێزەوە ئەو ڕێبازەی بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ