شوبات 28, 2022 18:52 Asia/Tehran
  • دانیشتنی پارێزگاری سلێمانی لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگای کوردستانی ئێران

پارێزگاری سلێمانی لە کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگەی کوردستانی ئێران ، رایگەیاند ، کردنەوەی ناوچەی ئازادی ھاوبەش پێویستی بە کاری پسۆڕیی ھەیە .

ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی ھاوڕێی شاندێکی ئابووریی ، بۆ دانوستان لە گەڵ شاندی ئێرانی ، رۆژی دوشەممە لە رێگەی سنووری باشماخی مەریوانەوە گەیشتە پارێزگەی کوردستان و لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ، ئاسایشی و ئابووریی پارێزگەی کوردستانی ئێران  پێشوازیی لێکرا. 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھەڤاڵ ئەبووبەکر رۆژی دوشەممە لە دانیشتن لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگەی کوردستان لە مەریوان لە بارەی کردنەوەی  ناوچەی ئازادی تیجاریی ھاوبەش گوتی ، دەسپێکی ھەڵمەتی کارگێڕیی ناوچەکانی ئازادی تیجاری ھاوبەشی بانە و مەریوان دەرفەتێکی گونجاوە تا خەڵک کاڵای باش و بە کوالیتییان دەست کەوێ . 

سەرپەیڤ