ئادار 11, 2022 21:19 Asia/Tehran
  • دانوستانکاری باڵای ئێران لە ڤییەنا گەڕایەوە

دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڤییەنای بەرەو تاران بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی دوای ڕاگەیاندنەکەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ پێکھاتنی نسکۆ لە دانوستانەکانی ڤییەنا، نەمسای بەرەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجێ ھێڵا.

«جۆزێپ بۆرێڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا باسی پێویستیی بەدی ھاتنی نسکۆیەکی کرد لە دانوستانەکاندا لە بەر خۆی وتەنی ھۆکارێکی دەرەکی و لەم پەیوەندییەدا لە توییتێکدا نووسی: لە بەر ھێندێک ھۆکاری دەرەکی وا ھەڵدەگرێ نسکۆیەک لە وتووێژەکانی ڤییەنا بەدی بھێندرێت.

بۆرێڵ ھاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە، دەقی یەکجاریی دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ئامادەیەو لە سەر مێزە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێرانیش لەپاش بڵاو بوونەوەی تویتەکەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە وەڵامدا نووسی: ئەو نسکۆیەی بۆ دانوستانەکانی ڤییەنا ڕاگەیەندراوە بۆی ھەیە بەستێن خۆشکەری چارەسەریی پاشماوەی کێشەکان و گەڕانەوەی یەکجاری بێت.

وتیشی: گەییشتن بە سەرکەوتن لە دانوستانەکاندا ئەو بابەتەیە کە ھەموو لایەک لە سەر چڕ دەبنەوەو دیارە لەم ئاراستەیەش دا ھیچ ھۆکارێکی دەرەکی شوێن لە سەر خواستی ھاوبەش بۆ ھەنگاوھەڵگرتن بەرەو ڕێککەوتنێکی کشتی دانانێت.

سەرپەیڤ