نیسان 06, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • زانایانی سوننەی ئێران: ڕەوتە تەکفیری و وەھابییەکان دوژمنانی ڕاستەقینەی ئیسلامن

زانایانی سوننەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکارییەکەی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) پێی داگرت: ڕەوتە تەکفیری و وەھابییەکان دوژمنانی ڕاستەقینەی ئیسلام و نۆکەری ئەمریکاو ئیسرائیلن.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کەسێکی تەکفیری لە حاسەی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) لە مەشھەدی پیرۆز  بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر سێ مامۆستای ئایینیی زیارەتکار کە لە ئەنجام دا  یەک کەسیان لەبەر خەست بوونی برینەکەی ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە شەھیدو دوو کەسەکەی دیکەش بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ھێرشبەرەکەش بە یارمەتیی ھێزی پۆلیس و یەکەی پاراستن قۆڵبەست کراوەو لە ئێستادا سپێردراوە بە بەرپرسانی ئیتیلاعات و ئاسایشتی وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، زانایانی سوننەی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە بەیاننامەیەک دا رایانگەیاند: ئەوەی بە نیازی دووبەرەکی نانەوە لە نێو ئیسلام دا بێت، بە دڵنیاییەوە کافرە.

مەولەوی «نەزیر ئەحمەد سەلامی» لە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئێران و ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەریش وتی: سوکایەتی کردن بە گڵکۆو زیارەتکارانی ڕەزەوی لە مانگی دەمەزانی پیرۆز لە ڕوانگەی ھەر مرۆڤێکی بەویژدانی موسڵمان و غەیری موسڵمانیش بە تەواوی ئیدانەکراوە.

مەولەوی عەبدوڕەحیم ڕیگیان پوور ئیمام جومعەی سوننەی شارستانی میرجاوەی ئێرانیش داوای لە دەزگای دادەڤانیی کرد کە لەگەڵ ھەرکەسێکدا کە زەبر لە یەکگرتوویی و برایەتیی جەماوەری شێعەو سوننەی نیشتیمان دەوەشێنێ و ئاسایشتیان تێک دەدات لێبڕاوانە بجوڵێتەوە.

مەولەوی عینایەتوڵڵا ڕەسوڵی زادە ئیمام جومعەی سوننەی شارستانی «سەرباز»ی ئێرانیش وتی: دوژمنان بە دوو پێکھێنانی ناکۆکین لە نێوان ئایینزاکان و ئوممەتی ئیسلامی دا، بەڵام گەلی وریای ئێرانی ئیسلامی قەت نابێتە یەخسیری ئاوا پیلانێک.

زانایانی سوننەی پارێزگای خۆراسانی باکووریش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکارییەکەی نێو گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) ڕایانگەیاند: ئەمڕۆکە ئەمریکا، ئیسرائیل و تاقمۆکە تەکفیرییەکان لە ئاسایشتی دەگمەن و ناوازەی ئێران و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی پیلانە نەگریسەکانیان لە سووریاو عێراق بە ھۆی سەرداری دڵان شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» تەنگیان پێ ھەڵچنراەوەو بۆ چارەسەریی ھەڵشکانیان لە پرۆژەکانی ئیسلام ترسێن کردن لە جیھانی ئیسلام دا بە وەھا ھەنگاوگەلێکی ناجوامێرانەو دژی مرۆڤانەوە تێوە دەگلێن.

سەرپەیڤ