نیسان 25, 2022 23:33 Asia/Tehran
  • رەییسی : ئێران نەیاری تێکھەڵچوون و کوژرانی مرۆڤە بێتاوانەکان لە ھەر جێگایەکی جیھاندایە

سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران گوتی : ئێران نەیاری تێکھەچوون و کوژرانی مرۆڤە بێتاوانەکان لە ھەر جێگایەکی جیھاندایە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید ئیبراھیم رەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە لە رێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی مانەوەی پریشا کاسترا تۆڤیچ باڵیۆزی ئاکرۆدیتەی مۆنتەنێگرۆ جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ هەر کردەوەیەک کە جیهان بەرەو شەڕ ببات، دژایەتی دەکات.

سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بینەری هەموو جۆرە زوڵم و دەسدرێژی بۆسەر هەندێ وڵاتانی وەکوو ئەفغانستان و فەلەستینین، وتی: ئامادەبوونی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان جگە لە شەڕ و ئاژاوە دەستکەوتێکی دیکەی نەبووە و نە بۆ ئەفغانستان و نە بۆ ناوچەش ئاسایشی بەدواوە نەبووە.

رەییسی  وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران لە گەڵ هەر کردەوەیەک کە جیهان بەرەو شەڕ ببات دژایەتی دەکات، وتیشی: شەڕ و ئاژاوە لە ئۆکراین نابێ ببێتە هۆی چاوپۆشی لە دۆخی ئەفغانستان و کێشەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ