سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆژی قودس مزگێنی دەری ڕزگاریی قودس و لەنێوچوونی ڕژێمی ساختەی زایونییە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی قودسی بە ڕۆژی تەواوی چەوساوەکان و بڕوادارانی ستەملێکراوی جیھان و مزگێنی دەری ڕزگاریی قودس و لەنێوچوونی ڕژێمی ساختەی زایونی و سەرکەوتنی ھۆگرانی قورئان زانی.
سبەینێ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ١٤٤٣ ڕۆژی جیھانیی قودسە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە نەریتی ڕێزنان لە خزمەتگوزارانی قورئان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کە لە نوێژگەی گەورەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاراندا بەرپا کرا، وتی: ئەگەر خەباتکارانی فەلەستینی دەستەڵاتی مەیدانیان بە دەستەوەیە ئەوە لە سای فێرکارییەکانی قورئان مسۆگەر کراوە، ئەگینا چەک و تفاقی سەربازی و مسۆگەرات لە دەستی دوژمن دایە.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەمڕۆ کاتێک لە گەنجێکی فەلەستینی، یەمەنی، لوبنانی و ئەفغانستانی پرسیار دەکرێت کە ھیواو ئامانجی خەبات و جیھادت لە کوێ وەرگرتووە، فێرکارییە قورئانییەکان وەک سەرچاوەو ئامانج دەناسێنێ و دڵخۆش بە قورئانە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، قورئان پەڕتوکی ڕێشاندانەو بارستایی ڕێشاندانی ھەمووانی ھەیە، بەڵام کەسانێک لەم بارستاییە بەھرە وەردەگرن کە لە سای گۆشکردنی قورئان و فێرکارییەکانی پێغەمبەری مەزن و ئەھلی بەیتی عیسمەت و تەھارەت کەسایەتیی خۆیان بەرز دەکەنەوە.