نیسان 29, 2022 11:50 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی خوێندکارانی بیانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئەندۆنێزیایی کە لە ئێراندا خەریکی خوێندنن لە بواری جۆربەجۆردا بەشداریی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسیان کردووە لە تاران دا.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەر دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە ھەتا موسڵمانانی سەرتاسەری جیھان ڕق و بێزاریی خۆیان لە سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی رابگەیەنن.

ھەر لەم ئاراستەیەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئەندۆنێزیایی ئەمڕۆ ھەینی بەشداریی ڕپێوانی ڕۆژی قودس لە تارانیان کردو وێڕای ڕاگەیاندنی ڕق و بێزاری لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بە پشتیوانی چەوساوەکان زانی و وتیان: ئێران وڵاتێکی باشە بە جەماوەرێکی دلۆڤانەوە کە ئاستی ئاسایشتی گەلێک بەرزە.

ڕێپێوانی ئەشاڵی ڕۆژی جیھانیی قودس دوای دوویاڵ پەک کەوتن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنالە جیھان و ئێرانیش، بە بەشداریی شکۆمەندی خەڵک بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ