رەییسی لە وتووێژ لە گەڵ ئەردۆغان : پێداگریی ئێران لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : پێویستە بە هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامیی و سوودوەرگرتن لە پتانسێلە نێودەوڵەتیەکان ، بۆ راگرتنی پەلامارە نامرۆییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گەلی فەلەستین هەوڵ بدرێت .
سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزان لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە گوتی : سیاسەتی ئێران بەرزکردنەوەی ماناداری پێوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت تورکیایە .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزان لە گەل و حکومەتی ئێران و دەبڕینی خواستی خۆی بۆ سەردانی تاران گوتی : تورکیا دەخوازێ لە بارەی گۆڕانکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و بەرزکردنەوەی قەبارەی تیجارەت لە گەڵ ئێران ، وتووێژ و راوێژکاریی هەبێت .