May 03, 2022 04:58 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕەییسی بۆ سەرکردەو جەماوەری وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرکردەو جەماوەری وڵاتانی ئیسلامی جێژنی ڕەمەزانی لێ پیرۆز کردن.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم پەیامەدا، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی ڕەمەزان، جێژنی ڕەنگدانەوەی باوەڕو ئیمان، مەعریفەت و گەشانەوەی ھەوێنی ئیلاھی و ئەفراژبوونی مرۆڤ، ھیوداریی دەربڕی، بە کۆتایی ھاتنی میوانیی ئیلاھی، موسڵمانان بە ھۆی عیبادەت و خاوێن کردنەوەی نەوسەوە لەم مانگە پیرۆزەدا، بچنە ڕیزی بەختیاران و بەھرەبردووانی ئەم مانگە پڕلە فەیزەو پاداشتی ئیلاھییان بەرکەوێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ھیوای ئەوەشی خواست کە لە سای ئەم جێژنە متفەڕکە، پەیوەندییەکانی یکگرتن و برایەتی لە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئارمانجە بەرزەکانی ئایینی ڕوناکایی بەخشی ئیسلام پتەوتر ببنەوەو شایەتی کۆتایی ھاتنی مشت و مڕو پێکدادان و چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشت و بڕانی دەستی چەوسێنەران لە پانتایی گۆی زەوی بین.

لەھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان، تورکیا، میسر، قەتەر، کوێت و فەلەستین ڕۆژی دووشەممهو لە ھێندێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان و عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە کراوە بە جێژن.

سەرپەیڤ