May 03, 2022 15:55 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە زانکۆی تاران دا

نوێژی جێژنی ڕەمەزان بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران بە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک لە زانکۆی تاران بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نوێژی جێژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی دوای دووساڵ پەک خران لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە  زانکۆی تاران بەرپا کرا.

لە ساڵی ١٣٩٩ەوە نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پیرۆزگەکاندا بەڕێوە نەبراوەو لە ساڵی ١٤٠٠یش بەشێوەیەکی بەرتەسک بەڕێوە برا.

جیا لە بەرپا کرانی نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە زانکۆی تاران دا ئەم نەریتە مەعنەوییە لە زیاتر لە ھەزار مزگەوتی پارێزگای تاران و بە زۆری لە شوێنێکی کراوەداو بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە برا.

نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) و شارستانەکانی دیکەی  پارێزگای خۆڕاسانیش بەرپا کرا.

نوێژی جێژن ھەروەھا لە زیاتر لە ١٣٠٠ پیرۆزگە لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامیش بەجێ ھێنرا.

لەھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان، تورکیا، میسر، قەتەر، کوێت و فەلەستین ڕۆژی دووشەممهو لە ھێندێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان و عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە کراوە بە جێژن.

سەرپەیڤ