May 05, 2022 03:52 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: یەکگرتن لە عێراق دا بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جەختی لە سەر کراوەو دەشکرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە یەکگرتوویی و ھاوبیروڕایی لە عێراق دا بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جەختی لە سەر کراوەو دەشکرێت، ھیواداریی دەربڕی: ڕەوتی سیاسیی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە لە عێراق ھەرچی خێراتر بە پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھێزمەندو توانا بە ئەنجام بگات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی ڕەمەزان لە دەوڵەت و گەلی عێراق، بۆ جەماوەری ئەم وڵاتە ئاواتی تەنڕروستی و ئاسایشتی خواست.

ئایەتوڵا ڕەییسی وتیشی: یەکگرتوویی وھاوبیروڕایی لە عێراق دا بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جەختی لە سەر کراوەو دەشکرێت، لەم ڕووەوە ھیوادارم ڕەوتی سیاسیی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە لە عێراق دا ھەرچی خێراتر بە پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھێزمەندو توانا بە ئەنجام بگات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە بەرامبەردا وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی ڕەمەزان لە سەرۆک کۆمارو جەماوەری ئێران ستایشی لایەنگری و داکۆکییەکانی ئێران لە عێراقی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا هیواشی خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق پەرەی زیاتریان پێبدرێت، بەجۆرێک کە ببێتەهۆی پێشکەوتن و لەبەرژەوەندیی هەردووک گەلەکەدا بێت، هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەو پەیوەندییانە بخرێنە خزمەت بونیادنانەوە و پاراستنی ئاسایشی گەلانی ناوچەکە.

سەرپەیڤ