پێشوازیی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەییسی لە میڕی قەتەر
ئاھەنگی پێشوازیی فەرمی لە میری قەتەر بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاھەنگی پێشوازیی فەرمی لە «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر بە ئامادە بوونی ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبینای سەعد ئاباد بەڕێوە چوو.
«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەرئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووری بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران و لە لایەن «موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆمارەوە پێشوازیی لێ کرا.
چاوەڕوان دەکرێ کە لەپاش دیداری میری قەتەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش بەرپا بکەن.
ئەم سەردانە لە وەڵامی سەردانەکەی سێ مانگ لەمەوبەری ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان بۆ دەوحە ئەنجامی گرتووەو چاوەڕوان دەکرێت بابەتگەلی جۆربەجۆر لە فەرمانی کاردا بێت.