رەییسی لە دیداری ژمارێک لە زانایانی سوننە : یەکیەتی شیعە و سوننە بابەتێکی ستراتژیکیە
سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە زانایانی سوننە ، یەکیەتی شیعە و سوننەی بە بابەتێکی ستراتژیک زانی .
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیداری زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سوننە بە ئاماژە بە پێگەی گرینگی هاووڵاتیان و زانایانی ئەهلی سوننە لە مێژووی ئێران دا، وتی: ئیوە زانایان و بیرمەندان لە وڵاتی خۆتان سەرچاوەی خزمەتگوزاری زۆرن و ساڵەهایە کە شیعە و سوننە لە ئێران پێکەوە دەژین .
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دایە سەر داوای هەندێک لە زانایانی ئەهلی سوننە بە بەکارهێنانیان لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتییەکان و وتی: کەڵکوەرگرتن لە کەسانی شیاو پرسێکی گرینگ و زەروورییە و ئەوەی کە بۆ حکومەت پێوەرە، کارامەییە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژەی کردە سەر پرسی گەشەی لایەنە تەکفیرییەکان لە ناوچەکە و ڕایگەیاند: ئەبێ وریای بیرە یەکفیری و سەلەفییەکان لە وڵات بین؛ شیعەی بریتانیایی و سوننەی ئەمریکی هەر یەکێکن و هەر دووکیان دژی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامن لە حاڵێکدا یەکگرتوویی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پرسێکی ستراتیژییە نەک تاکتیکی.