سەرۆک کۆمار رەییسی لە مەهاباد : بازاڕچە سنووریەکان دەبێ بە شێوەی یاسامەند کارا بکرێن
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بازاڕچە سنوورییەکان وەکوو یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی پارێزگا سنوورییەکانن و لەو پێوەندییەدا ئەبێ لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی شارگەلێک وەکوو مەهاباد، لە بەستێنی بازاڕچە سنوورییەکان بە شێوەی یاسامەند کەڵکوەربگیردرێت.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، لە کۆڕی ژمارێک لە خەڵکی مەهاباد بازاڕچە سنوورییەکانی وەکوو یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی پارێزگا سنوورییەکان ناو برد و وتی: ئەو بازاڕچەگەلە وەکوو هەلێک چاولێبکرێن نەک وەکوو هەڕەشەیەک و لە بەستێنی بازاڕچە سنوورییەکان بە شێوەی یاسامەند کەڵکوەربگیردرێت.
ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە سەفەر بۆ مەهاباد یەکێک لە یەکمایەتییەکانی من بوو و یەکەم لێدوانم لەو پارێزگایە لە مەهاباد ئەنجام دا، وتی: پرسی وەبەرهێنان لە شاری مەهاباد و پارێزگا سەرەنجی پێدەدرێت. هەروەها بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای زانست، هەلی کار، هەڵبژاردنی فەرمانبەران لە نێو کەسانی ناوچەکە وەک ئەولەویەتی حکومەت لەبەرچاو دەگیردرێت.
سەرۆک کۆمارو شاندێکی هاوڕێی دوێنی بەیانیی لە چوارچێوەی سەردانە پارێزگاییەکانی حکومەت - گەیشتە ئازەربایجانی رۆژاوا و یەکەم وتاردانی لە نێو خەڵکی لە شاری مەهاباد ئەنجامدا .
ئەم سەفەرە - چوارەمین سەفەری سەید ئیبراهیم رەیسی لەم ساڵی هەتاوی و بیست و یەکەمین سەفەری ابراولە ماوەی نۆ مانگی رابردوودایە .