May 23, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی تارانی بەجێهێشت و بەرەو مەسقەت کەوتەڕێ

  سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵا بەرەو مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان وەڕێکەوت .


بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی "ھەیسەم  بن تاریق سەعید" سوڵتانی عوممان ،  ئەمڕۆ (دووشەممە) لەسەرووی  شاندێکی باڵای سیاسی،  ئابووری بەرەو مەسقەت، پایتەختی ئەم وڵاتە کەوتەڕێ.
کۆبوونەوەی فەرمی لە کۆشکی العلم ، کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سوڵتانی عومان "ھەیسەم بن تاریق سەعید"، واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکاری، کۆبوونەوە لەگەڵ ئێرانیانی نیشتەجێی عوممان و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووریی عوممانی لە  بەرنامەکانی سەفەری یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عومانن.

سەرپەیڤ