May 23, 2022 14:06 Asia/Tehran

ئاھەنگی پێشوازی فەرمیی "ھەیسەم بن تاریق سەعید"، سوڵتانی عومان، لە سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران لە کۆشکی ئەلعیلم بەڕێوەچوو.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا،  سەید ئیبراهیم ڕەییسی کە بۆ سەردانێکی فەرمی سەفەری کردووە بۆ عومان، لە کۆشکی ئەلعیلم  لە لایەن سوڵتانی ئەو وڵاتە، هەیسەم بن تاریق سەعید بە فەرمی پێشوازی لێکرا.

لە میانی مەراسیمی پێشوازی فەرمی دا، دوای ئەوەی سەرۆک و سوڵتانی عومان لە جێگەی تایبەت راوەستان ، سروودی نەتەوەیی هەردوو وڵات لێدرا و دواتر سەرۆکەکانی هەردوو وڵات یەکەی مەراسیمەکەیان بینی کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون و بەرپرسانی یاوەریان بە یەکتر ناساند.

لەم مەراسیمەدا بۆ ڕێزلێنان لە سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە باڵاکەی 21 تۆپ تەقێندرا .

دوای بەخێرهاتنی فەرمی سوڵتانی عومان لە ئایەتوڵڵا رەییسی، سەرەتا گفتوگۆی هاوبەشی شاندی باڵای هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت و دواتر سەرۆکی هەردوو وڵات کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن.

سەرپەیڤ