حوزه‌یران 01, 2022 14:39 Asia/Tehran
  • ناردرانی شاندێکی شەش کەسەی کونسولی لە ئێرانەوە بۆ عەرەبستان

ئێران لە ڕۆژانی بەرپاکرانی نەریتی حەججی واجیب شاندێکی شەش کەسە لە بەشی کۆنسولیی وەزارەتی دەرەوە ڕەوانەی عەرەبستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، بە سەرنجدانی ئەرکی وەزارەتی دەرەوە لە ئاراستەی ئەنجام دانی کاروباری کۆنسولی بۆ داکۆکی لە شارومەندانی بیانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان و پاراستنی مافیان، دەزگای دیپلۆماسیی ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی حەججی واجیب دا کە بەم رووانە لە عەرەبستان بەرپا دەکرێت، شاندێکی کۆنسولیی شەش کەسە ڕەوانەی ئەم وڵاتە دەکات.

بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە ئێستادا باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیازو کونسولگەریی ئێران لە جەددەدا چالاک نییە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی حەججی تەمەتوع و بۆ پێ و شوێن گرتنی بابەتی کۆنسولیی حاجییەکانی ئێران لە ڕۆژانی بەرپاکرانی نەریتی حەجج، شاندێکی کۆنسولیی وەزارەتی دەرەوە ڕەوانەی عەرەبستان دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتیەکانی ڕێکخراوەی حەجج و زیارەتی ئێران، سیانزەی ژوئەن ڕێکەوت لەگەڵ ١٣ی زیقەعدە یەکەم کاروانی زیارەتکارانی ئێرانی بەرەو سەرزەوینی وەحی وەڕێ دەکەون.

سەرپەیڤ