پێکھاتنی ئەنحومەنی بازرگانیی ھاوبەشی نێوان ئێران و قەتەر
ھەواڵدەریی فەرمیی قەتەر باسی پێکھاتنی ئەنحومەنی بازرگانیی ھاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەری کرد.
ھەواڵدەریی فەرمیی قەتەر «قنا» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ژووری بازرگانیی قەتەرو ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئێران بۆ پێکھاتنی ئەنجومەنی بازرگانیی ھاوبەشی نێوان دوو وڵات لێک گەییننامەیەکیان واژۆ کردو یەکەم کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنەش بەڕێوە برا.
ئەم ڕێککەوتننامەیە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن شێخ«خەلیفە بن جاسم ئالی سانی» سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەرو «غوڵامحسەین شافیعی» سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئێران واژۆ کرا.
شێخ«خەلیفە بن جاسم ئالی سانی» سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەر دوای واژۆ کرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە، ستایشی پێکھاتنی ئەنجومەنی بازرگانیی ھاوبەشی نێوان دوو وڵاتی کرد کە داگری دەستەیەک بلیمەتی خاوەنڕای بازرگانیی قەتەرو ئێرانە لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری و وتیشی: ئەم ئەنجومەنە خاوەنی مەرجی پێویستە بۆ گێڕانی ڕۆڵی خۆی لە بواری گەشەی ھاوکاریی نێوان دوو لایەن و دەرفەتی سەرمایەنانەوەی ئێستای ھەردووک وڵات دەڕەخسێنێ.
«غوڵامحسەین شافیعی» سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئێرانیش وێڕای پێداگرتن لە سەر ھۆگریی لایەنی ئێرانی بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ قەتەر، وتیشی: بارستایی زۆر بۆ ھاوکاریی نێوان دوو وڵات و دەست ڕاگەییشتن بە ڕێژەیەکی باڵاتری ئاڵووێری بازرگانی لە ئاردایە.