حوزه‌یران 12, 2022 16:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پارتی یەکێتی فەیلییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری پارێزگاری ئیلام دیداری کرد

جێگری سیاسی-ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ شێخ حسێن مەهدی جانی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو دیدارەدا کە لە ئیدارەی پارێزگای ئیلام ئەنجام درا، محەمەد سوبحان حەسەنی جێگری سیاسی- ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام وتی: خەڵکی ئیلام و عێراق بە پێی هاوبەشەییە فەرهەنگی، هۆزی و ئایینییەکان کە هەیانە هەمیشە لە پێوەندیدا بوون و ئەو پێوەندییە ئەبێ تۆکمەتر بێت .

شێخ حسێن مەهدی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی هەرێمیش لەو دیدارەدا وتی: ئێمە ئێران بە ماڵی خۆمان دەزانین و ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی پاڵپشتی ستەملێکراوان و هەژاران دەبینین.

ناوبراو گوتیشی : هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی دۆستانەی کوردە فەیلییەکانی عێراق لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێران بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای ئیلام دەخەینە گەڕ.

 

 

سەرپەیڤ