حوزه‌یران 14, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکمەنستان

لە سەروبەندی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بۆ تاران، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکمەنستان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

«سەردار بەردی موحەممەدوف» سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کاربەدەستانی سیاسی و ئابووری دەگاتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ «ڕەشید مرۆدۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمەنستان دیدارو وتووێژی کرد.

پێشوازیی فەرمی لە کۆبینای سەعدئاباد، دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ھاوبەشی شاندە باڵاکانی دوو وڵات و واژۆ کرانی چەند بەڵگەنامەیەکی ھاوکاری و لێک گەییننامە لەو بەرنامانەی گەشتە دوو ڕۆژەکەی «بەردی موحەممەدۆف» بۆ تاران ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ