حوزه‌یران 14, 2022 21:31 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکمەنستان گەییشتە تاران

سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەی و لە میانەی پێشوازیی «ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاو بان و شارسازی گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەردار بەردی موحەمەدۆف» سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کاربەدەستانی سیاسی و ئابووری گەییشتە تاران.

پێشوازیی فەرمی لە کۆبینای سەعدئاباد، دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ھاوبەشی شاندە باڵاکانی دوو وڵات و واژۆ کرانی چەند بەڵگەنامەیەکی ھاوکاری و لێک گەییننامە لەو بەرنامانەی گەشتە دوو ڕۆژەکەی «بەردی موحەمەدۆف» بۆ تاران ڕاگەیەندراوە.

ئەمە یەکەم گەشتی «بەردی موحەمەدۆف» بۆ تارانە لە سەرەتا بە ئەستۆگرتنی پلەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکمەنستانەوە.

سەرپەیڤ