حوزه‌یران 14, 2022 22:05 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی تاران_ ئیسلام ئاباد دەبێتە ھۆی برەوسەندنی ئابووری و ئاسایشت

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ئامادە بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھەمەلایەنەین لەگەڵ پاکستانداو کۆماری ئیسلامیی ئێران بارستایی پێویستی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی پاکستان لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوانە نەوت، گازو کارەبا ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیداری «بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی قوڵی ھەردووک نەتەوەکە کە لە چەندین سەدە پەیوەندیی ناخەکی و  بڕواییەوە سەرچاوە دەگرێ، گەلی ئێران و پاکستانی نەک ھەر دراوسێ بەڵکو وەک خزمی یەکتر ناوبردو وتیشی: زیاترین زیارەتکارانی گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) پاکستانییەکانن و ئەوینیان بەرامبەر بە ئەھلی بەیت(ع) وێردی زمانەو ھەر ئەمەش ھۆیەکی دیکەی نزیکایەتیی ھەردووک نەتەوەکەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاسایشتی پاکستان بە ئاسایشتی خۆمان دەزانین، وتیشی: ھێندێک پەیوەندیی باشی ئەم دوو وڵاتە موسڵمان و دراوسێ و دۆست و برایەیان پێ قەبوڵ ناکرێ، بەڵام دیارە ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکان دەبێتە ھۆی برەوی ئابووری و ئاسایشتی زیاتری گەلانی ناوچەکە.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە ک/ردن بەمەی کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھیچ بەرتەسکییەک بۆ گەشەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسلام ئاباد نییە، وتیشی: ئامادەی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھەمەلایەنەین لەگەڵ پاکستانداو کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆماری ئیسلامیی ئێران بارستایی پێویستی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی پاکستان لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوانە نەوت، گازو کارەبا ھەیە.

«بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستانیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە گەشتەکەی بۆ ئێران، وتی: من ھەر بە ھەمان ڕادە کە ڕۆڵەی پاکستانم ، ڕۆڵەی ئێرانیشم.

وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ئەوینی قوڵی پاکستانییەکان بەرامبەر بە ئیمامی ڕەزا(ع)، جەختی کرد لە سەر ئاسانکاریی وڵاتەکەی بۆ سەردانی زیارەتکارانی پاکستانی بۆ مەشھەدی پیرۆز.

«بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ھەروەھا ستایشی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد لە بەر یارمەتی دانی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکەی دارستانەکانی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان.

سەرپەیڤ