حوزه‌یران 24, 2022 21:40 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کاربەدەستێکی دادڤانیی ئێران بە ئامادەبوونی

 جێگری سەرۆکی کاروباری نێونەتەوەیی دەسەڵاتی دادوەری و سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران کاردانەوەی نیشاندا بە ئامادەبوونی مایک پێنس لە کۆبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین .

 

"مایک پێنس" دوێنێ (پێنجشەممە) لە کۆبوونەوەی گروپی تیرۆریستی موجاھیدینی خەڵق (مونافقین ) لە ئەلبانیا بەشداری کرد و لەگەڵ "مریەم ڕەجەوی" سەرۆکی ئەم تاقمە کۆبووەوە.

ناوبراوساڵی ڕابردووش لە چالاکییەکی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا قسەی کردبوو.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "کازم غەریبادی"، نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای قەزایی و سکرتێری مەڵبەندی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی هەینی لە کاردانەوەیەک دا لە بەرامبەر ئامادەبوونی "مایک پێنس" لە کۆبوونەوەی تاقمی موجاھدین گوتی :  "ئەمە بەڵگەیە لەسەر پشتیوانیی ڕژێمی ئەمریکا لە تیرۆر و ڕق و کینە لە گەلی ئێران کە ١٧ هەزار کەسیان لەلایەن ئەم گرووپە خوێنڕێژە بەدناوە تیرۆر کراون".

ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەرپرسیارە لە تیرۆری زیاتر لە ١٧ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی، لەوانە ئەندامانی پەرلەمان، بەرپرسانی باڵای حکوومەت و سەربازی، خەڵکی مەدەنی بێتاوان و هەروەها کەسانی بیانی.

سەرپەیڤ