حوزه‌یران 25, 2022 13:06 Asia/Tehran
  • دیدار و ڕاوێژی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە تاران لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و بۆرێل له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان به‌شداری بکه‌ن.

بە وتەی سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەردانەکە کە لە چوارچێوەی ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپایە، تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەندێک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان.

سەرپەیڤ