حوزه‌یران 25, 2022 17:17 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران بەدوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ دا لەگەڵ جیهاندایە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی کردەوە: ئێران بەدوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ جیهان و پاراستن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیشوەری ئەوروپادا دەگەڕێت.

 

وه زیری ده ره وه ی ئێران و به رپرسی سیاسه تی ده ره وه ی یه کێتی ئه ورووپا له کۆنگره یه کی ڕۆژنامه وانی هاوبه ش دا له تاران به شداریان کرد.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ (شەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ جۆزێف بۆرێل وتی: دانوستانێکی درێژ بەڵام ئەرێنی سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی : ئێران بەدوای پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ جیهاندا دەگەڕێت و پاراستن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیشوەری ئەوروپا یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: هیوادارین لایه‌نی ئه‌مریکی کاری واقیعی و پابه‌ندانه‌ بکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: سەبارەت بە ئۆکرانیا، ئێران شەڕ بە چارەسەر نابینێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: له‌ باره‌ی پرسی یه‌مه‌ن پێمان وایه‌ که‌ دیالۆگی نێو ماڵی یه‌مه‌ن تاکه‌ چاره‌سه‌ره‌.

"ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" گوتی: سەبارەت بە سووریا، ئێمە پێمان وایە کە پێویستە گەمارۆکانی سەر سووریا هەڵبگیرێن و گەلی سووریا بۆ داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن، هەروەها کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە شەڕی دژی تیرۆردا پشتیوانی لە سووریا دەکات.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا وتی: ئێران گه‌وره‌ترین وڵاتی ناوچه‌که‌یه‌، له‌ بواری وزه‌دا و توانای گه‌وره‌ی هه‌یه‌.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی کردەوە:دەبێ رێککەوتنی ناڤۆکی دووبارە وەگەڕ بخەینەوە  و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵبگرین و ئێران قازانجی ئابووریی پێ بگات .

بە وتەی بۆرێل، بڕیاردرا گفتوگۆکانی رێککەوتنی ناڤۆکی کە نزیکەی سێ مانگە هەڵپەسێردراون، دەست پێ بکرێنەوە .

سەرپەیڤ