حوزه‌یران 26, 2022 21:33 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق ئیرادەیەکی قووڵ و جدیان هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان دا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشد ا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە: "بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق ئیرادەی قووڵ و جددییان هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان دا".

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق ئاسایی و نەریتی نین، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی زۆر قووڵیان لە کولتوورو بیروباوەڕی هاوبەشی کۆنی دوو نەتەوە و دوو وڵات دا هەیە.

سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ئه‌مڕۆ عێراق وه‌ک نزیکترین نه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێران ده‌بینین و له‌ بواره‌ جیاجیاکان دا نزیکترین په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌.

ڕەییسی هەروەها وتی: لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، گفتوگۆمان کرد و ڕێککەوتین لەسەر فراوانکردنی پێوەندیەکان . 

سه‌رۆک کۆمار جه‌ختی کرده‌وه‌: بوون یان ده‌ستێوه‌ردانی بیانیه‌کان له‌ ناوچەکە نەک ھەر گرێ کەرەوە نیە ، به‌ڵکو کێشه‌ سازکەرە، هه‌ر بۆیه‌ش جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستیی دانوستانی به‌رپرسانی ناوچەکە کردەوە بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و گرفتەکان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا.

سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئاسایی بوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی یا بوونی بیانیه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ کێشه‌ دروست ده‌کات و هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات.

 

سەرپەیڤ