ته‌مووز 01, 2022 08:15 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لاو ناوچەکە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «حسەیت ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی ھەوڵەکانی کاربەدەستانی ئەو وڵاتەی کرد لە بارەی ئاسانکاری لە کاروباری حاجییەکانی ئێران و خوازیاری پێ و شوێن گرتنی و چارەسەریی پاشماوەی لەمپەرەکانی بەردەم نەریتی حەجج بوو لە ڕێگای دەوڵەتی عێراقەوە. 

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراقیش لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێرڕای ڕاگەیاندی یارمەتیدانی چارەسەریی کێشەکانی پەیوەست بە کاروباری حەججی ئەمساڵ، لە سەر ئامادە بوونی دەوڵەتی عێراق بۆ ڕەخساندنی بەستێنی پێویست لەمەڕ دەست پێ کرانی دانوستانی سیاسیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران وعەرەبستان لە بەغدا جەختی کردو ھیواداریی دەربڕی کە ئەم وتووێژانە گۆڕانکاریی ئەرێنیی لە بارەی دەست پێکرانەوەی پەیوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتە گرینگەی ناوچەکەی لێ بکەوێتەوە. 

سەرپەیڤ